Erbil 15°C پێنجشەممە 16 ئایار 18:54

ئومێد خۆشناو بە یاوەری شاندێك گەیشتە توركیا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی پارێزگاكە، بۆ بەشداریکردن لە پیشانگای گەشتوگوزار و چێشتلێنانی میزۆپۆتامیا، گەیشتە وڵاتی توركیا.

 پێشانگاكە كە لە 30ـی نیسان تاکو 4ـی ئایاری داهاتوو بەڕێوە دەچێت، لەلایەن پارێزگا و سەرۆكایەتی شارەوانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر و بە بەشداری چەندین وڵاتی ناوچەكە ڕێكخراوە.

شاندەكەی پارێزگای هەولێر لە دەروازەی نێودەوڵەتی خابوور، لەلایەن عومەر فارووق سەرۆکی ژووری بازرگانی جزیرێ و ئەندامانی دیکەی ژوور و بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی خابوور بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

بڕیارە شاندی پارێزگای هەولێر لە پیشانگاکەدا چەند دیدار و كۆبوونه‌وه‌ ئەنجام بدات بە مەبەستی نیشاندانی پێشكەوتنەكانی كەرتی گەشتیاری و ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی وڵاتی تورکیا بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.