Erbil 15°C پێنجشەممە 16 ئایار 09:36

شەڕ لەنێوان چەند ئامۆزایەك دروستبووە و كوژراو هەیە

کوردستان TV
100%

لەنێوان چەند ئامۆزایەك شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی چەكداری دروستبووە و بەهۆیەوە یەكێك لە ئامۆزاكان كوژراوە و یەكێكی تریشیان بریندار بووە.

ئەمشەو لە گەڕەكی بنووك لە بەغدای پایتەخت، شەڕ لەنێوان چەند ئامۆزایەك دروست بووە و دواتریش بە چەك رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە.

شەڕەكە لەسەر كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی لەنێوان ئامۆزكان دروستبووە، لە ئەنجامیشدا یەكێك لە ئامۆزاكان كوژراوە و یەكێكی تریش بە سەختی بریندار بووە.

دوای كوژران و برینداربوونی ئامۆزاكان، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و تەرم و بریندارەكەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.