Erbil 15°C پێنجشەممە 16 ئایار 19:38

بۆ یەكەمجار كۆمپانیای ئەسترازینیكا دان بە زیانێكی ڤاكسینی كۆڕۆنا دادەنێت

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای ئەسترازینیكا بۆ یەكەمجار دانی بەوە دانا كە ڤاكسینی كۆڕۆنا لە هەندێ حاڵەتدا كاریگەری لاوەكی خراپ لەسەر مرۆڤ بەجێدەهڵێت و رەنگە ببێتە هۆی مردن.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: لەماوەی رابردوودا دەیان ماڵبات سكاڵایان لەسەر كۆمپانیای ئەسترازینیكا تۆمار كردووە بەهۆی ئەوەی ئەندامانی خێزانەكانیان تووشی كاریگەری لاوەكی خراپی ڤاكسینی كۆڕۆنا بوونەتەوە و تەنانەت لە هەندێ حاڵەتدا بووەتە هۆكاری لەدەستدانی خۆشەویستانیان.

ماڵباتەكان بەشێوەیەكی گشتی داوای قەرەبووی 20 ملیۆن پاوەنیان لە كۆمپانیای ئەسترازینیكا كردووە.

لەمبارەیەوە كۆمپانیاكەی دەرمان كە بارەگاكەی لە شاری كامبرێجی بەریتانییە، ئەمڕۆ دووشەممە لە دادگا دانی بەوە دانا كە لە هەندێ حاڵەتی دەگمەندا ڤاكسینەكەیان دژی كۆڕۆنا كاریگەری خراپ دروست دەكات.

ئەمە یەكەمجارە كۆمپانیای ئەسترازینیكا یاخود هەر كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنەری ڤاكسینی كۆڕۆنا دان بەوە دادەنێت كە دەرمانەكەیان كاریگەری لاوەكی خراپ لەسەر مرۆڤ بەجێ دەهێڵێت.

ئەم دانپێدانانەی كۆمپانیای ئەسترازینیكا دەبێتە هۆی ئەوەی قەرەبووێكی زۆری هاووڵاتییان لەسەری بكەوێت و زیانێكی ماددی زۆریش بكات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.