Erbil 15°C پێنجشەممە 16 ئایار 09:40

لە رووداوێكی هاتوچۆ سێ كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە رووداوێكی هاتوچۆدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگەی کەلار - مەرزی پەروێزخان سێ كەس گیانیان لەدەست دا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگەی کەلار - مەرزی پەروێزخان لە نزیك شاەدیی قۆرەتوو روویداوە.

رووداوەكە پێكدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر.

لە ئەنجامی رووداوەكەدا سێ کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە نیسانەکە بوون، گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.