Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 21:15

باڵەخانەی مێژوویی بۆڕسەی دانیمارک ئاگری گرت

کوردستان TV
100%


باڵەخانەی مێژوویی بۆڕسەی دانیمارک کە لە سەدەی 17هەمدا دروستکراوە، ئاگری گرت.

میدیای دانیمارکی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار باڵەخانەی بۆڕسەی ئەو وڵاتە کە لە کۆمەڵە کۆشکەکانی کریستیانبورگ کە پەرلەمانی ئەو وڵاتەیشی تێدایە، ئاگری گرتووە.

بەرزی ئاگرەکە لەو باڵەخانە مێژووییە وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت، بووتە هۆی ڕووخانی قولـله‌کەی کە زیاتر لە 56 مەتر بەرزە.

لە دەوروبەری باڵەخانەکە، تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن ڕێگەکانی هاتوچۆیان داخست و ڕێکاری تایبەتیان گرتە بەر و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان دەدا.

هاوکات باڵەخانەی پەرلەمانیش کە نزیکە لە بۆڕسە، چۆل کرا و، تا ئێستاش هیچ زیانێکی گیانی بە هۆی ڕووداوەکە ڕانەگەیەندراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.