Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 01:59

ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن ماوەی 13 ساڵە لە دابەزیندایە

کوردستان TV
100%


ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023دا، 595 هەزار کەس کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ 124 ملیۆن و 352 کەس.

بە پێی ئەو داتایانەی کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و گەیاندنەوە ڕاگەیاندراوە، ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن ماوەی 13 ساڵە لە دابەزیندایە و ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە تشرینی یەکەمی 2023دا، بۆ 124 ملیۆن و 352 کەس دابەزیووە.

بە پێی ئەو داتایە، لە ساڵی 1950ەوە ئەوە یەکەمجارە ئەو دابەزینە لەسەر ئاستی دانیشتووانی ژاپۆن تۆمار بکرێت.

لە ژاپۆن، ژمارەی دانیشتووانی سەرووی تەمەن 65 ساڵ، 36ملیۆن و 227 هەزار کەس بووە. لە کاتێکدا ڕێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی 75 ساڵە لە ژاپۆن گەیشتووەتە لەسەدا 20، تەنیا 14 ملیۆن و 173 هەزار کەس تەمەنیان لە ژێر 14 ساڵانە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.