Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 02:30

ئه‌مڕۆ ڕۆژی ژینگه‌ی کوردستانه‌

هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان
کوردستان TV
100%


په‌رله‌مانی کوردستان لە دانیشتنی رۆژی 7ی نیسانی ساڵی 2008 بە بڕیاری ژمارە یه‌كی ساڵی 2008، رۆژی 16ی نیسانی هەموو ساڵێكی بە رۆژی ژینگەی کوردستان دیاری کرد. 

دیاریكردنی رۆژی 16ی نیسان وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی‌ كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتی یه‌كه‌م هێرشی چه‌كی كیمیایی له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه‌ كه‌ له 16ی نیسانی ساڵی 1987 شێخ وه‌سانان و بالیسان و گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد و زیانی گه‌وره‌ی به‌ ژینگه‌ی كوردستانیش گه‌یاند . 

بۆیه‌ هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و هاووڵاتییان و چین و توێژه‌كان به‌ چاندنی نه‌مام و چالاكیی دیكه‌ی ژینگه‌پارێزی، رۆژی ژینگه‌ به‌رز راده‌گرن. 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.