Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 21:33

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە كوردستانی توركیا گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە شارۆچکەی ئولودەرە سەر بە پارێزگای شرنەخ له‌ كوردستانی توركیا، چوار کەس گیانی لەدەست دا.

بەهۆکارێک کە تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە، ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی ئولودەرە سەر بە پارێزگای شرنەخ بە پێنج سەرنشینەوە کەوتە دۆڵێکەوە.


لە پێنج سەرنشینی ڕووداوەکە، چواریان گیانیان لەدەستدا و یەکێک لە سەرنشینەکانیش چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.