Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 21:54

ئەمڕۆ هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەست پێدەکات

کوردستان TV
100%


هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی "سورێژە" لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان حکوومی و ناحکوومییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی4ی2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌، سورێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتمان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و نەوەکانی ئایندە، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان، هاوکات بەردەوامیش دەبێت لەزیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت:


ئەمڕۆ هەڵمەتی نیشتمانی کوتان
دژی نەخۆشی سوڕێژە دەست پێدەکات ...
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ نیسان ٢٠٢٤ هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سورێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.
سوڕێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و نەوەکانی ئایندە،، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان، هاوکات بەردەوامیش دەبێت لەزیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.
ئەم هەڵمەتە ماوەی دە ڕۆژی کارکردن دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان  بەم شێوەیەی خوارەوە: 
* ڕۆژی دەسپێكردن: سێشەممە  16 / 4 / 2024
* ماوە 10 ڕۆژ
* شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.

* تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.
* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.
* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.
* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.
* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.

* سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار
* ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.
* ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.
* گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.
بەهیوای هاواکاریکردنی دایکان و باوکان بۆ بەشداربوونی منداڵەکانیان...
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
16ی4ی2024


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.