Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 22:56

ئیسڕائیل شێوازی وەڵامدانەوەی بۆ هێرشەكەی ئێران دیاری كردووە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە سوپای ئیسڕائیل شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێرانی دیاری كردووە، بەڵام تا ئێستا كاتژمێر سفڕی هێرشەكە دیاری نەكراوە.

تۆڕی هەواڵی 18 نیوز ئەمڕۆ دووشەم بڵاوی كردەوە: ئیسڕائیل بڕیاریداوە بە فڕۆكەی شەڕكەری ئێف 15 ئی ئێكس (F 15 EX)ی دروستكراوی ئەمەریكی لەناو خاكی ئێران بدات.

بڵاویشی كردەوە: فەرماندە سەربازییەكانی ئیسڕائیل پێیانوایە فڕۆكەی ئێف 15 ئی ئێكس باشترین فڕۆكەیە بۆ بڕینی ئاسمانی ئێران و بۆردومانكردنی ئامانجە دیاریكراوەكان لەناوخۆی ئەو وڵاتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئیسڕائیل هێشتا وادەی هێرشەكەی بۆ سەر ئامانجەكانی ئێران دیاری نەكردووە، بەڵام لە كاتێكی گونجاودا هێرشەكە ئەنجام دەدەن.

درەنگانی شەوی شەممەی رابردوو ئێران بە نزیكەی 350 مووشەك و درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشی كردە سەر ئیسڕائیل وەك وەڵامێك بۆ بۆردومانەكەی رۆژی دووشەمی هەفتەی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك فەرماندەی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران كوژران لە سەرووی هەموویانەوە محەمەد رەزا زاهیدی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە سووریا و لبنان بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.