Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 20:50

شیری ئامادەكراو بۆ منداڵ دەبێت چەند هەڵبگیرێت ‌

کوردستان TV
100%


زۆر جار پرسیار لای داكیان دروست دەبێت ، كەئایا  شیری قوتووی ئامادەكراو بۆ منداڵ دەتوانرێت بۆ ماوەی چەند هەڵبگیرێت.

د.پشدەرعەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان بەسایتی  تەندروستی  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی راگەیاند: دوای ئامادەكردنی شیرەكە ئەگەر درا بەمنداڵەكە و هەندێكی مایەوە ، دەبێت دەست بەجێ ئەوەی ماوەتەوە دەبێت فڕێ بدرێت ، چونكە ئەگەری هەیە تێكەڵ بە میكرۆب بێت .

وتیشی: ئەگەر شیرەكە نەدرابوو بە منداڵەكە ئەوە دەتوانرێت تا یەك كاتژمێر لەپلەی گەرمی ژووردا بەكار بهێنرێت ، ئەگەر لەناو بەفرگردا هەڵبگیرێت تاوەكو 24 كاتژمێر دەتوانرێت بەكاربهێنرێت ، بەڵام دەبێت دواتر مەمكە شوشەكە بكرێتە ناو ئاوێكی گەرم و پێش بەكارهێنانی جوان تێك بدرێت ، ئینجا بۆ دڵنیابوون لەساردی و گەرمی شیرەكە چەند دڵۆپێك لەشیرەكە بخرێتە سەر دەست.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.