Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 22:06

وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

کوردستان TV
100%


 ژمارەیەک بڕیار لەبارەی کەمکردنەوەی گوومرگ و لێخۆشبوون لە قەرزەکانی سەر هاوڵاتییان دەرکرا.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو بە رێژەی 50%، هه‌روه‌ها بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی 100%ـی دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکارانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  بڕیاردراوه‌ به‌ داشکاندنی 20%ـی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا، ئاو، خۆڵ و خاشاک، سەرپێچیی هاتوچۆ و کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگەکان له‌ رۆژی 27ی3 تاوه‌كو 30ی 9ی 2024جێ به‌جێ ده‌كرێت.


ده‌قی بڕیاره‌كان:



ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.