Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 21:31

سلێمانی... لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر له‌ 5 هه‌زار كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

کوردستان TV
100%


لە ڕۆژانی جەژندا نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستیەكانی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەردەوام بوون لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و بەهاناوەچوون و چارەسەركردنی هاوڵاتیان و 5.077 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە.

لەنەخۆشخانەی شار 2.247 نەخۆش سەردانیان كردوە و 688 نەخۆش داخڵ كراون و 301 نەشتەرگەری لەبەشی فریاكەوتن ئەنجام دراوە، 83 برینداری ڕوداوی هاتوچۆ و 43 برینداری جۆراوجۆر و 315 شكاوی چارەسەركراون و 108 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە.

لەنەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان 1.716 منداڵ لەبەشی ڕاوێژكاری بینراون و 155 منداڵ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەرۆژانی جەژندا 180 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری 271 نەخۆش سەردانیان كردوە و 75 نەخۆش داخڵكراون و 58 منداڵ لەدایكبوون و 31 منداڵ كوڕ و 27 منداڵ كچ بوون.

لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی 67 نەخۆش داخڵ بوون و 15 نەشتەرگەری قەستەرە و 14 نەشتەرگەری دانانی باڵۆن كراوە.

لەنەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی 123 كەس سەردانیان كردوە و 4 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.

لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 19 نەخۆشی كتوپڕی خوێن بەربوونی گەدە و كۆڵۆن چارەسەركراون و 7 نەخۆش تەنی نامۆ لەگەدەیان دەرهێنراوە.

لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (122) لەرۆژانی جەژندا 190 دەرچوون هەبووە و 40 حاڵەتی بەهاناوەچوونی ڕووداوی هاتوچۆ و بریندار و كەوتنە خوارەوە بووە ، 150 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش بووە.

لەبانكی خوێن لە سلێمانی پشكنین بۆ 335 كەس كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی خوێن، خوێن لە 288 كەس وەرگیراوە و 182 بتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانە حكومیەكان و 48 بتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانە ئەهلیەكان ئامادەكراوە.

لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد 102 نەخۆش سەردانیان كردووە و شووشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە.

لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە 10 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.