Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 20:45

بایرلێڤەركوزن بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی ئەڵمانیا

کوردستان TV
100%

یانەی بایرلێڤەركوزن دوای بردنەوەی لە یانەی فیردەر بریمەن، بە فەرمی و بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا و دوای 11 ساڵ جامی خولەكەی لە چنگی یانەی بایرن میونشن دەرهێنا.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم لە گەڕی 29ی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا، یانەی بایرلێڤەركوزن لەنێو یاریگە و جەماوەری خۆیدا مێوانداری یانەی فیردەر بریمەنی كرد.

یانەی بایرلێڤەركوزن بە ئەنجامێكی گەورە یارییەكەی بردەوە و توانی 5 گۆل بێ وەڵام تۆمار بكات.

بەم ئەنجامە یانەی بایرلێڤەركوزن بە سەركردایەتی چاڤی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئیسپانی بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا، ئەمە لەكاتێكدایە كە هێشتا 5 یاریی ماوە لە وەرزی ئەمساڵ ئەنجامی بدات.

یانەی بایرلێڤەركوزن ئێستا 79 خاڵی هەیە و نزیكترین ركابەری یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی چەند ساڵی رابردووە كە 63 خاڵی هەیە.

بەمەش دوای 11 ساڵی لەسەر یەك، یانەی بایرن میونشن ناسناوی خولی پلە یەكی ئەڵمانیای لە چنگ دەرهێنرا كە دروست لە وەرزی 2012-2013ـەوە جامی پاڵەوانی خولی وڵاتەكەی بۆ خۆی قۆرخكردووە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.