Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 21:37

چاڤی: یارییەکی زۆر باشمان له‌ به‌رامبه‌ر كادێز ئەنجامدا بۆ ئەوەی فشار بخەینە سەر ڕیال مەدرید

کوردستان TV
100%


 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كادێز تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ گه‌ڕی 33ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا بووه‌ میوانی كادێز، یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش یاریزان  جواو فلێکس لە خولەکى 37 تۆمارى کرد

بەو سه‌ركه‌وتنه‌ش بارسێلۆنا به‌ 70 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕێزبه‌ندی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیادایه‌.

له‌ دوای یارییه‌كه‌ چاڤی بۆ كه‌ناڵه‌كان قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، یارییه‌كی باشمان له‌به‌رامبه‌ر كادێز ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی براوه‌بین و فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر ڕیاڵ مه‌درید.

گوتیشی، جواو فێلیکس له‌ ئێستادا ئاسووده‌یه‌ له‌گه‌ڵمان، ده‌رفه‌تی پێده‌ده‌ین بۆ ئەوەی بەهرەکەی بقۆزێتەوە و تۆماركردنی گۆله‌كه‌ش كارێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و خۆی دروست كرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.