Erbil 15°C دووشەممە 29 نیسان 22:29

دهۆك.. یەکێتیی نووسەرانی كورد کۆڕێک بۆ نووسەر محەمەد ئەلموفتی ساز دەکات

کوردستان TV
100%

یەكێتیی نووسەرانی كورد لقی دهۆك دووسبەی یەكشەم كۆڕێك بۆ نووسەر محەمەد ئەلموفتی سەبارەت بە دوایین كتێبی ناوبراو ساز دەكات.

كۆڕەكە لەچوارچێوەی وەرزی کار و چالاکییەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی دهۆكە و كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممه رێكەوتی 14/4/2024 له هۆڵی یەکێتی نووسەرانی كورد لقی دهۆك ساز دەكرێت.

لە کۆڕەكەدا نووسەر محەمەد سەیف ئەلموفتی قسە لەسەر کتێبی (رقصة داكنة) دەكات که تایبەتە به خستنەڕووی کردەوە تیرۆرستییەکانی ڕێکخراوی داعش و ڕفاندنی هاووڵاتییانی سنووری شاری مووسڵ.

نووسەر محەمەد ئەلموفتی كە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری مووسڵه و ماوەیەکی زۆرە له وڵاتی نەرویج ژیان بەسەر دەبات، لە ماوەی رابردوودا چەندین کتێبی هەمەجۆری به چاپ گەیاندووە.

نووسەر هەروەها لە ماوەی رابردووشدا چەند کارێکی خێرخوازی بۆ ئاوارەکانی مووسڵ له هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، ئەمە جگە لەوەی لە وڵاتی نەرویجیش چەندین کۆڕ و سیمیناری بۆ سازکراوە.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.