Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 01:59

عارف چۆپان "ئازادی خوەشە" بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

هونەرمەند عارف چۆپان نوێترین بەرهەمی گۆرانی بەناوی (ئازادی خوەشە) بڵاو دەکاتەوە كە بەرهەمێكە لە ڕووی ئاواز و تێكست و ماناوە تەواو جیاوازە.

عارف چۆپان لەبارەی بەرهەمەكە بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: تێکست و ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن عیسا بۆتانییەوە داندراوە، بەرهەمێکە لە ناوەرۆکدا خۆشەویستی و لەهەمانکاتدا نەتەوەییە.

هەروەها گوتی: بە هاوکاری فارس چۆپان بەشێوازی ئاکوستیک بەرهەممان هێنا و ئەو بە کاری ریکۆرد و ژەنینی گیتار لەگەڵماندا بەشدار بوو، هەروەها سوپاسی رەعد بۆتانی دەکەم کە بە کامێرا و فلای کام ئەرکی وێنەگرتنی کلیپی گۆرانییەکەی لە ئەستۆگرت و هەروەها مۆنتاژی کلیپەکە لەلایەن رێڤان بۆتانی بەشێوەیەکی زۆر جوان ئەنجامدرا.

عیسا بۆتانی خاوەنی تێكست و ئاوازی بەرهەمەكە، ئەویش گوتی: ناوەرۆک و بابەتی گۆرانییەکە دەربڕینە لە تێنوێتی و پەرۆشی مرۆڤی کورد بۆ ئازادی، سترانبێژ بانگی خۆشەویستەکەی دەکا و پێی دەڵێت ئەو سنوورە دەستکردەی دوژمنان و نەیاران بەنێو کوردستاندا کێشایان هاکا نامێنێت و زۆری نەماوە دەیبینن، هەروەها پێی دەڵێت وەرە خۆشەویستەکەم با لەو وارە شێرینەدا بە یەکەوە بین، ئیتر باکمان بە دوژمنان نییە و هیچ تاموچێژێک وەکو ئەوە نییە بە کورد بژی و بە کورد بمری.

هەروەها گوتی: ئامانجی سەرەکیمان لەو گۆرانییە جیا لە پیشاندانی جوانییەکانی عەشق و خۆشەویستی، ئەوەیە بە خەڵکی خۆمان خۆمان بڵێین هیچ شتێک بەرتاقی ئازادی نییە، ئەو عەشق و ژیان و مردن جوانتر دەکا.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.